وادەی راگەیاندنی گرێبەستی ماستانتونۆ لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت
سێیەم گرێبەستی هاوینە..

یاریگا –
لە چەند رۆژی داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆ رادەگەیەنێت.
رامۆن ئالڤاێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەمزووانە ریال مەدرید گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی ریڤەر پلەیت بۆ ریزەکانی رادەگەیەنێت.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە یەکەم کەس بوو پەیوەندیکردنی ماستانتونۆی بە ریال مەدرید راگەیاند، ئاماژەی بەوەش کردووە، راگەیاندنی گرێبەستەکە زۆر درێژە ناکێشێت و لە چەند رۆژی داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
🚨El Real Madrid anunciará próximamente el fichaje de Franco Mastantuono.
El anuncio no se irá más allá de estos días. pic.twitter.com/viD8v97mjU
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) June 12, 2025
بەفەرمی فرانکۆ ماستانتونۆ لە جامی جیهانی یانەکان درێسی یانە ئەرجەنتینییەکە دەپۆشێت و دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتییەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.
چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید رۆڵێکی کاریگەری بۆ راکێشانی سەرنجی ماستانتونۆ هەبووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە خۆی پەیوەندی بەو یاریزانە 17 ساڵانە کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی بۆچوونی بگۆڕێت و بڕیار بدات بچێتە ریال مەدرید.
ماستانتونۆ بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات.