دارایی وەرزشیگرنگترین

پیشەسازی تۆپی پێی ئەوروپا قازانجێکی پێوانەیی تۆماردەکات

کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی دارایی ساڵانەی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

داهاتی تۆپی پێی ئەوروپا لە گەشەدایە و لە وەرزی 2023-24 قازانجێکی پێوانەییان کردووە.

هەرچەندە بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی گەشەکردنی پیشەسازی تۆپی پێی ئەوروپا کزە، بەڵام بەگوێرەی دوا راپۆرتی دارایی کۆمپانیای دیلۆیت، قازانجی تۆپی پێی ئەوروپا 8% زیادیکردووە.

کۆمپانیای دیلۆیت یەکێکە لە دیارترین کۆمپانیاکانی ژمێریاری لەسەر ئاستی جیهان. دوێنێ چوارشەممە راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی پارەدارکردنی تۆپی پێ بڵاوکردەوە و پیشەسازییەکە قازانجی زیادبووە.

خولەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا داهاتیان زیادبووە. کۆی گشتی داهاتی هەر پێنج خوولەکە لە وەرزی رابردوودا گەیشتووەتە 20 ملیار یۆرۆ، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانیەیی.

پرێمەرلیگ پشکی زیاتر لە چارەکی قازانجی پێنج خولە گەورەکە بەردەکەوێت و بەراورد بە وەرزشی پێشووتر، داهاتی پرێمەرلیگ 4% زیادیکردووە.

بۆندسلیگا تاکە یانەی ئەوروپایە داهاتی بەراورد بە خولەکانی دیکە کەمبووبێتەوە. داهاتی بۆندسلیگا 1% کەمبووەتەوە و خولی ئیسپانیش بەڕێژەی 6% گەشەی کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی دیلۆیت، پێشبینی دەکرێت کۆی داهاتی پیشەسازی تۆپی پێی ئەوروپا لە وەرزی تازە تەواو بوو 2024-25 بگاتە 39.3 ملیار یۆرۆ و بۆ وەرزی 2025-26یش بگاتە 43.1 ملیار یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button