ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەری هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی دەستیلەکارکێشایەوە

ناکۆکی لەگەڵ سەرکردەی هەڵبژاردەکە هەبووە

Yariga App

یاریگا –

مایکڵ پرۆبێرز دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆڵەندا کێشایەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە مایکڵ پرۆبێرز چیدیکە راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا نییە و بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە.

گەیشتوومە ئەو بڕوایەی باشترین بڕیار بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە دەستلەکارکێشانەوەی منە بۆیە بڕیاریمداوە واز لە پۆستەکەم بهێنم، سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی پۆڵەندا گەورەترین شەرەفی ژیانم بوو، سوپاسی سەرجەم تیمەکە و هاوکارەکانم دەکەم و هیوای بەختێکی باش بۆ هەڵبژاردەکە لە داهاتوودا دەخوازم.

سێشەممەی رابردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی رووبەڕووی فینلاند بووەوە و 2-1 یارییەکەی دۆڕاند.

کێشەکانی هەڵبژاردەکە لەوکاتە قووڵتر بوو کاتێک رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەفسانەی وڵاتەکە رایگەیاند تاوەکو مایکڵ پرۆبێرز، راهێنەری هەڵبژاردەکە بێت یاریی بۆ پۆڵەندا ناکاتەوە، چونکە بەشێوەیەکی بێڕێزانە نیشانەی کاپتنی لێسەندووەتەوە و سوکایەتی پێی کردووە.

پاش ماڵاوایی راهێنەرە 52 ساڵانییەکە پێشبینی دەکرێت گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و جارێکی دیکە یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.

وردەکاری ناکۆکی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی چی بوو؟ بۆچی یاریزانان لە دژی وەستانەوە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button