ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆدریچ لەبەر دڵی ریال مەدرید داوایەکی ئەیسی میلان رەتدەکاتەوە

هەڵوێستێکی نموونەیی..

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ئەفسانەی کڕواتی بەهۆی ریال مەدرید داوایەکی ئەیسی میلان رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ماتیۆ مۆیتۆ بڵاویکردووەتەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی حوزەیران لوکا مۆدریچ گەشتی ئیتاڵیا بکات و پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ بکات، بەڵام گەشتەکەی دواخستووە.

مۆریتۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لوکا وەک رێزێک بۆ ریال مەدرید بڕیاریداوە پشکنینە پزیشکییەکانی لەگەڵ میلان بۆ دوای جامی جیهانی یانەکان دوابخات و ئێستا سەرنجی تەنیا لەسەر مۆندیالی یانەکانە.

مانگی رابردوو بە فەرمی مۆدریچ رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانیەتی لۆكیتا دەبێت بە درێسی یانە شاهانەكەوە.

ریال مەدرید لە 18ـی ئەم مانگە لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی جیهانی یانەکان رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

پەیامی ماڵئاوایی لوكا مۆدریچ

بابەتی زیاتر

Back to top button