ئینتەر میلان گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
نیکۆلا زالێڤسکی، ناوەڕاستکاری پۆڵەندی ناگەڕێتەوە رۆما و لە ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان بڕیاریداوە گرێبەستی نیکۆلا زالێڤسکی بکات بە هەمیشەیی و تێچووی گواستنەوەکەش بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
🔜 Done Deal and confirmed! #Inter will trigger the option to buy (€6M) to sign Nicola #Zalewski from #ASRoma on a permanent deal. Contract until 2029. #transfers https://t.co/WCgPQXr9Bm
— Nicolò Schira (@NicoSchira) June 12, 2025
یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن رۆمای جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد. بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە ئینتەر مافی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ هەیە.
زالێڤسکی وەرزی رابردوو بە درێسی ئینتەر بەشداریی 32 یاریی کرد، بەکۆی گشتی 1,356′ خولەک یاریی کرد و گۆڵێک و سێ ئەسیستی کرد.
نیکۆلا تاوەکو ئێستا 29 یاریی بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا کردووە، 3 گۆڵ و 7 ئەسیستی بەدرێسی هەڵبژاردەکەی کردووە.
لە وەرزی 17/18 نازناوی خولی ئیتاڵیای ژێر 17 ساڵانی لەگەڵ رۆما بەدەستهێناوە، لەگەڵ تیپی یەکەمیش لە وەرزی 21/22 بووەتە پاڵەوانی کۆنفڕانسلیگ