ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی گیتێنز بۆ چێڵسی ئاشکرادەبێت

بەرپرسێکی باڵای دۆرتموند هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جێرێمی گیتێنز، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند چڕکردبووەوە، بەڵام لە کۆتاییدا شکستیهێنا.

ئێنزۆ مارێسکا فشارێکی زۆری لەسەر دەستەی کارگێڕی یانەکەی بۆ گواستنەوەی گیتێنز بەر لە مۆندیالی یانەکان دروستکرد، بەڵام یانەکە نەیتوانی ئامانجەکەی بەدیبهێنێت.

سێباستیان کێڵ، بەڕێوەبەری وەرزشی دۆرتموند بۆ یەکەمجار هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی گیتێنز بۆ ستانفۆرد بریج ئاشکرا دەکات.

کێڵ لە لێدوانێکیدا رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە؛

لە کۆتاییدا بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونمان لەسەر بەهای گیتێنز، لەگەڵ چێڵسی نەگەیەشتینە رێککەوتن.

گفتوگۆکان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون و رێزێکی زۆری یەکترمان گرت. چەندین ساڵە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ چێڵسی هەیە، بەڵام سەرباری ئەمەش، بۆچوونەکانمان لەسەر بەهای گیتێنز جیاوازبوو.

ئێستا جێرێمی بۆ مۆندیالی یانەکان یاریی بۆ دۆرتموند دەکات و لەگەڵ ئێمەش دڵخۆشە.

گیتێنز لە سەردەمی لاویدا یاریی بۆ چێڵسی کردووە، دواتر یاریی بۆ یانەکانی ریدینگ و مانچێستەر سیتی کرد، پاشان لە هاوینی ساڵی 2020 لە تیمی لاوانی مان سیتییەوە پەیوەندی بە تیمی لاوانی دۆرتموندەوە کرد.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە وەرزی رابردوودا 48 یاریی بۆ زەردەواڵەکان لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد. خاوەنی 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button