دوو یانەی تورکیا رکابەری لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان دەکەن

یاریگا –
گالاتاسەرای و فەنەرباچێ، هەردووکیان ئارەزووی گواستنەوەی میلان شکرینیار دەکەن لەم هاوینەدا.
شکرینیار دوای ئەوەی لە پاریس سانجێرمان هەلی یاریی کردنی لەلایەن لویس ئینریکییەوە پێنەدەرا،لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە فەنەرباچێوە کرد. ئاستە نایابەکەی ئەو بەرگریکارە لە تورکیا سەرنجی یانەکانی دیکەی ئە وڵاتەی بەلای خۆیدا راکێشاوە، ئێستا فۆت مێرکاتۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە گالاتاسەرای کە لە گواستنەوەی زستانەدا لە گواستنەوەی شکرینیا شکستی هێنا، لەم هاوینە دووبارە هەوڵت بەدەستهێنانی واژۆکەی دەدات.
ئەم بەرگریکارە سلۆڤاکیە لە 20 یاریدا سێ گۆڵ و ئەسیستێکی لەگەڵ فەنەرباچێدا کردووە. یانەکەی جۆزێ مۆرینیۆ هیواخوازە گواستنەوەی شکرینیار بە خواستن بکاتە هەمیشەیی، بەڵام بوژانەوەی هیواکانی گالاتاسارای و داهاتووی نادیاری ئەستێرەی پێشووی ئینتەرمیلان بابەتەکەی ئاڵۆزتر کردووە. فەنەرباچێ دەرفەتی بە شکرینیار داوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران هەڵوێستی خۆی روون بکاتەوە.
Galatasaray taraftarlarına soruyoruz;
Milan Skriniar’ı Galatasaray’da görmek ister misiniz? pic.twitter.com/qvHpcxyGbQ
— Galatasaray TT Haber 🇹🇷 (@Gs_telekom) June 10, 2025
دۆخەکە لەوە ئاڵۆزترە کە لەسەرەتادا دیار بوو، بەو پێیەی بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان ئۆفەری چەندین یانەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و ئیسپانیاشی پێگەیشتووە، کە ئامادەن مووچەی پێشبینیکراوی ساڵانەی خۆی کە 12 ملیۆن یۆرۆیە، بدەن. بۆ ئەوەی دانوستانەکان بە قازانجی خۆیان بگۆڕن، فەنەرباجی هەوڵەکانی چڕتر کردووەتەوە، عەلی کۆچ سەرۆکی فەنەرباچێ لە میانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میونشن لەگەڵ خاوەنی پاریس سانجێرمان ناسر خلێفی کۆبووەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە گالاتاسارایش دەستوەردانی کردووە و ئۆفەرێکی سەرەتایی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاریس سانجێرمان کردووە و پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی یاریزانەکەش کردووە بۆ ئەوەی پرسیار لەبارەی خواستی شکرینیار بۆ گواستنەوەی بۆ رامس پارک بکات.
لەلایەکی دیکەوە تیپەکەی مۆرینیۆ هەوڵی بەهێزکردنی هێڵەکانی تریشی دەدات، یانەکە ئارەزووی گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ لە یوڤێنتوسە دەکات وەک جێگرەوەی ئالان سانت ماکسیمین. فەنرباچێ بڕیاریداوە لە وەرزی دووەمی مۆرینیۆدا نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا نازناوەکەی لەدەستدا.