ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆدریگۆ داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە و ریال مەدرید لە بڕیارەکەی ئاگاداردەکاتەوە

بڕیاری کۆتایی..

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری بەڕازیلی بڕیاریداوە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و لەم هاوینە ماڵاوایی ناکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ پاش ئەوەی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەکە  گفتوگۆی کردووە بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و سەرەڕای گرنگیپێدرانی لەلایەن ئارسیناڵ و چەند یانەیەکی دیکە مانەوەی لە مەدرید هەڵبژاردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆدریگۆ لە رۆڵە نوێیەکەی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دڵخۆشە و هەست بە ئاسودەیی دەکات، بەردەوام لە مەشقەکانیش دڵخۆش دەردەکەوێت و بەهۆی کاریگەری چابی ئاڵۆنسۆ بیرۆکەی جێهێشتنی ریال مەدریدی لەیادکردووە.

هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە ئێستا لەگەڵ یانەکەی خۆی بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادە دەکات، ریال مەدرید لە 18ـی حوزەیران لە یەکەم یاریی خۆی رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button