ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناودار بۆندسلیگای جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

لیروێ سانێ، هێرشبەری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ نەکردەوە و ماڵاوایی کرد.

یانەی گالاتاسەڕای تورکی بەفەرمی رایگەیاند، لەگەڵ لیروێ سانێ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە ئەڵمانییەکە پەیوەندی بە یانەکە دەکات. یاریزانەکە گەشتی تورکیای کردووە و ئێستا لە ئیستانبوڵە.

دوێنێ 11ـی حوزەیران، سانێ دوایین ئۆفەری بایرن میونشنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و بڕیاریداوە لەم هاوینە بێبەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردبووەوە.

سانێ بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەست لەگەڵ یانە تورکییەکە واژۆدەکات و مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لیرۆی سانێ هاوینی 2020 بەرامبەر 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 32 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 221 یاریی کردووە، 61 گۆڵی کردووە و 55 گۆڵی دروستکردووە.

4 بۆندسلیگا، 1 جامی جیهانی یانەکان، 1 سوپەری ئەوروپا و 2 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button