دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی سانجێرمانی دەوێت و ویڵیامسیش داواکراوی سەرەکییە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ چاویان لەسەر ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتدە و جاک گریلیش لەلایەن دوو گەورەی پرێمەرلیگ داواکراوە…

ویڵیامس بە بایرن میونشن راگەیاندووە، ئامادەیە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات – سکای سپۆرتس دۆچلاند

ئاتلێتیک بیلباو هیوادارە گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس نوێبکاتەوە، تاوەکو بەهای یاریزانەکە بەرزبکاتەوە. بایرن میونشن، ئارسیناڵ و چێڵسی داوای ئەستێرەکە دەکەن – مارکا

لیڤەرپوول لە دوای تەواوکردنی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە، هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بڕادلی بارکۆلا دەستپێدەکات – سەن

ئاستۆن ڤیلا، نیوکاسڵ و تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری جەیدن سانچۆ دەکەن – سەن

ئێڤەرتن و نیوکاسڵ یونایتد سەرکردایەتی رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی جاک گریلیش، یاریزانی مانچێستەر سیتی دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بایەر لیڤەرکوزن ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی گواستنەوەی جاڕێڵ کونسا، بەرگریکاری لیڤەرپوول دەکات – ئاتلێتیک

داروین نونێز لە ماوەیەکی نزیکدا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و ئەم هەفتەیە هیلال پرسیاری لەبارەی دۆخی یاریزانەکە لە رێدز کردووە – تۆک سپۆرت

نونێز دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە و چەند یانەیەکی ئیسپانیا و ئیتاڵیا گرنگیان بە تواناکانی داوە – میرەر

ئێڤەرتن، وۆڵڤز و فولهام چاویان بڕیوەتە ڤلادیمیر کۆوفال، بەرگریکاری وێستهام یونایتد – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نۆتینگهام فۆڕێست رکابەری لیدز یونایتد و سەندرلاند لەسەر گواستنەوە رێنیلدۆ مانداڤا، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن – تیم تۆک

ریال بێتیس ئۆفەرێکی سێ ساڵی بۆ گواستنەوەی جونیۆر فیرپۆ، یاریزانی لیدز یونایتد کردووە و لیۆنیش لەسەرهێڵە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

چێڵسی ناوی دۆردی پێترۆڤیچ، گۆڵپارێزی سڕبی لە لیستی فرۆشتن داناوە و لیدز یونایتد چاوی لە گۆڵپارێزەکەیە – تیم تۆک

مانچێستەر سیتی نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ رۆزنبێرگی نەرویجی لەسەر گواستنەوەی ساڤیێر نیپان – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button