بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابریزۆ رۆمانۆ تەواوی چیرۆکی ماستانتونۆی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەکانی، وردەکارییەکانی لەبارەی فرانکۆ ماستانتونۆی ئەستێرەی دەرکەوتووی یانەی ریڤەر پلەیت و پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید ئاشکراکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆمانۆ، ماستانتونۆ پشکنینە پزیشکیەکانی وەک یاریزانی نوێی ریال مەدرید تێپەڕاندووە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەم نزیکانە گرێبەستەکەی بەفەرمی رادەگەیەندرێت و کە تا ساڵی 2031 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی گرنگی زانیارییەکانی فابریزۆ کە سەبارت بە وادەی پەیوەندیکردنی یاریزانە 17 ساڵیەکەیە بە ریزەکانی یانە شاهانەکەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە فرانکۆی ئەرجەنتینی بۆ مۆندیالی یانەکان یاریی بۆ یانەکەی وڵاتەکەی دەکات و لە مانگی ئاب/ئۆگەستی ئەمساڵ روودەکاتە مەدرید.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەر فابریزۆ رۆمانۆ بوو بڕی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد و رایگەیاند کە تێچووەکەی لەسەر خەزێنەی ریال مەدرید 45 ملیۆن دۆلار دەبێت و بەشێوەی قیست دەدرێت بە ریڤەر پلەیت.

تەواو، گەوهەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button