
یاریگا –
مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا کۆتا لسیتی یاریزانە بانگهێشکراوەکانی بۆ یارییەکانی مۆندیالی یانەکان کە 14ی ئەم مانگە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، راگەیاند.
سیتی کەوتووەتە کۆمەڵەی 7 لەپاڵ یانەکانی عەینی ئیماراتی، یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ویدادی مەغریبی. یەکەم یارییشیان بەرامبەر نوێنەرەکەی ئەفریقایە لە 18ی ئەم مانگە.
ئەوەی لە لیستەکەدا وەک تێبینیەکی زەق لای هاندەرانی یانەکە دەرکەوت، دوورخستنەوەی جاک گریلیشی ئینگلیزیە. ئەوە و هەروەها کایل واڵکەر کە ئەمەیان تا رادەیەکی زۆر چاوەڕوانکراوبوو بەتایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی.
لیستی فەرمی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان:
مانچێستەر سیتی لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیالی یانەكان ئاشكرا دەكات
مێدیاکانی ئینگلتەرا بە بایەخەوە دوورخستنەوەی گریلیشیان بڵاوکردووەتەوە، نەک وەک کاریگەرترین یاریزانی سیتیزنس، بەڵکوو ناوبراو تا ئێستاش گرانبەهاترین گرێبەستە لە مێژووی سیتیدا کاتێک لە 2021 بە بڕی 117 ملیۆن پاوەند لە ئاستۆن ڤیلاوە گواستیانەوە.
نەک هەر لەسەر ئاستی “بلوو موون”، بەڵکوو گریلیشی تەمەن 29 ساڵ لەسەر ئاستی یاریزانانی مێژوو ریزبەندیی حەوتەمی جیهانە و لەدوای ئەویش دێکلان رایسی هاونیشتیمانی دێت کە ئەمەیان لە وێستهامەوە گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، چاوەڕوان دەکرێت هەر لەم هاوینە گریلیش بەیەکجاریی یاریگای ئیتیحاد جێبهێڵێت. هەمان شتیش بۆ کایڵ واڵکەر.
🚨 Jack Grealish and Kyle Walker have both been left out of Man City’s squad for the Club World Cup.
(Source: @ManCity)
Both are expected to leave City this summer. 👋 pic.twitter.com/gvYTI1mAwE
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 11, 2025