کوردستانگرنگترینمۆندیالی یانەکان
چێڵسی لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیالی یانەكان ئاشكرا دەكات
28 یاریزان بانگهێشتكراون

یاریگا –
چێڵسی لیستی سەرەتایی یاریزانەكانی بۆ مۆندیالی یانەكان ئاشكرا كرد.
ئێنزۆ مارێسكا، راهێنەری چێڵسی 28 یاریزانی بۆ بەشداریكردن لە مۆندیالی یانەكان بانگهێشتكردووە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
چێڵسی لە كۆمەڵەی چوارەم رووبەڕووی یانەكانی فلامینگۆ، تەرەجی و لۆس ئانجلێس دەبێتەوە.
The Blues heading Stateside! 🇺🇸 pic.twitter.com/RQWQSkdWmj
— Chelsea FC (@ChelseaFC) June 11, 2025
گۆڵپارێزان: سانچێز, یۆرگێنسن, پیندێرس, سلۆنینا
بەرگریكاران: كوكورێیا، ئادارابیۆ، بادیاشێل، كۆڵویڵ، سار، چالۆبا، جەیمس، گوستۆ، ئانسێلمینۆ، ئاچیمپۆنگ
ناوەڕاستكاران: ئینزۆ، ئیسوگۆ، سانتۆس،كیرنان هۆڵ، كایسێدۆ، لاڤیا
هێرشبەران: نیتۆ، دێلاپ، پاڵمەر، مادویكی، جاكسن، ئێنكونكو، جۆرج، گێی.