گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ریال مەدرید لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیالی یانەكان ئاشكرا دەكات

34 یاریزان بانگهێشتكراون

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لیستی سەرەتایی یاریزانەكانی بۆ مۆندیالی یانەكان ئاشكرا كرد.

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید 34 یاریزانی بۆ بەشداریكردن لە مۆندیالی یانەكان بانگهێشتكردووە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

ریال مەدرید لە كۆمەڵەی هەشتەم رووبەڕووی یانەكانی هیلال، پاچووكا و سالزبۆرگ دەبێتەوە.

لە 18ی مانگ یەكەم یاریی بەرامبەر هیلال لە یاریگای هارد رۆک دەكات، دووەم یارییش لە یاریگای بانك ئۆف ئەمێریكا رووبەرووی پاچووكا دەبێتەوە و لە كۆتا یاریی كۆمەڵەكان رووبەرووی سالزبۆرگ دەبێتەوە.


گۆڵپارێزان: کۆرتوا، لونین، سێرجیۆ، مێسترێ.

بەرگریكاران: کارڤاخال، میلیتاو، ئالابا ، ترێنت، ڤازکێز، گارسیا، رودیگەر، مێندی، هاوسن، یوسف، جاکۆبۆ، ئاسێنسیۆ، فۆرتیا ، ئاگوادۆ.

ناوەڕاستكاران: بێلینگهام، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، مۆدریچ، چوامینی، ئاردا گولەر، سێبایۆس، کێما، ماڕتن.

هێرشبەران: ڤینیسیۆس، ئێمباپێ، ئێندریک، رۆدریگۆ، براهیم،گۆنزالۆ، ڤیکتۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button