کیێزا خۆی پێشکەشی یانەیەکی ئیسپانی کردووە

یاریگا –
فێدریکۆ کیێزا یاریزانی ئیسپانی یانەی لیڤەرپوول خۆی پێشکەشی یانەی ریال بێتیس کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانە ئیسپانییەوە بکات.
ماڵپەڕی ئێلکۆریۆ دێ ئاندەلوسیا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فێدریکۆ کیێزا یاریزانی 27 ساڵانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خۆی پێشکەشی یانەی ریال بێتیس کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانە ئیسپانییەوە بکات، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو ئەو یاریزانە ئیتاڵییە بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد.
🟢⚽ Chiesa, extremo del Liverpool, tantea al Betis para relanzar su carrera
✍️ Por @alexmerida11#Fichajes #RealBetis https://t.co/PTVfrbcoCP
— El Correo de Andalucía (@elcorreoweb) June 11, 2025
کیێزا تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ کردووە، بەڵام یاریزانە ئیتاڵییەکە لە رێدز دەرفەتی یاریکردنی کەمە و وەرزی رابردوو تەنیا بەشداریی 14 یاریی کرد و تەنیا 466 خولەک دەرفەتی یاریکردنی پێدرا، کە 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی بە درێسی رێدز کرد.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، فێدریکۆ کیێزا لە گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی نزیکە و ئینتەر میلان دەیەوێت ئۆفەری پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە ئیتاڵیا، کە جگە لە ئینتەر چەند یانەیەکی دیکەی ئیتاڵیا چاویان لەسەر کیێزایە.
کیێزا پێشتر لە سێریا ئەی یاریی بۆ فیۆرێنتینا و یوڤێنتوس کردووە، بەدرێسی هەردوو یانەکە بەشداریی 324 یاریی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی دروستکردووە.
لەگەڵ خانمە پیرەکە دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.