نەسڕی سعودی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەکاتە ئامانج

یاریگا –
نەسڕی سعودی دەستی بە دانوستانە نافەرمیەکان بۆ گواستنەوەی کیم مین جای بەرگریکاری بایەن میونشن کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەک سانتی ئاونا، کیم خۆی گرنگی بە ئەزموونی یاریکردن لە خولی پیشەگەرانەی سعودیە دەدات. نەسڕیش بە پاڵپشتی داراییە زۆرەکەی و مێژووی وەبەرهێنان لە ئەستێرەکانی ئەوروپا، ئۆفەرێکی گەورە و سەرنجڕاکێشی بۆ ئەم گواستنەوەیە ئامادە کردووە. بە پێچەوانەی ئەو ئۆفەرانەی ساڵی رابردوو لە ئەوروپاوە پێشکەش کران وەک مانچێستەر یونایتد یان پاریس سانجێرمان، ئەمجارە مەرجەکانی ئامادەبوون لە سعودیە بە ئاسۆیەکی دارایی بەرچاو و پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی تیپەکەدا پێدەچێت بژاردەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشتر بێت بۆ بەرگریکارە کۆریەکەی میونشن.
🚨EXCL: 🔴🇰🇷 #Bundesliga |
❗️Understand Al-Nassr are pushing to sign Kim Min-jae from Bayern. Told Saudi club are insisting in the last few days and they try to reach an agreement with player camp
➡️ The South Korean center back is keen on the movehttps://t.co/iCIHesMKgW pic.twitter.com/Qpar122TWM
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 11, 2025
لەبەرامبەردا بایرن میونشن بەدوای گەڕانەوەی سەرمایەگوزارییەکەیدا دەگەڕێت و نرخەکەی نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ کیم دیاریکردووە. بە هاتنی یاریزانە جێگرەوەکانی وەک جۆناسان تۆ، پێدەچێت دۆخی بەرگری بایرن هێوربێتەوە و ئەگەر رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
ئەو بڕە پارەیە یارمەتی یانەکە دەدات کە ئاستی دارایی خۆی بپارێزێت. ئەگەر گواستنەوەکە یەکلایی بێتەوە، ئەوا سوودەکانی بۆ نەسڕ چەند هێندە دەبێت. بە گشتی ئەم گواستنەوەیە دەتوانێت یەکێک بێت لە گرێبەستە نایابەکانی ئەم هاوینە. دۆسیەی کیمی تەمەن 28 ساڵان بە یەکێک لە گرنگترین گواستنەوە لە هاوینی2025 دادەنرێت. وە ئێستا دەبێت چاوەڕێی کاردانەوەی بایرن بین بەرامبەر بە ئۆفەرە فەرمیەکەی یانە سعوودیەکە و دوا بڕیاری بەرگریکارەکە.