یۆكێرێش هه‌ڕه‌شه له یانه‌كه‌ی ده‌كات و مان ده‌گرێت

یاریگا –
ڤیکتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی بەبەرپرسانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی راگەیاندووە، جارێکی دیکە یاری بۆ یانەکەی ناکاتەوە و ئامادەیە ئەگەر پێویست بکات مان بگرێت بۆ ئەوەی ناچاریان بکات ڕێگەی پێبدەن ریزی یانه‌كه جێبهێڵێت.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بە پشتبەستن بە سەرچاوە پۆرتوگالیەکان بڵاویکردووەتەوە، ڤیکتۆر یۆکێرێش هەڕەشەی مانگرتنی له یانه‌كه‌ی کردووە بۆ ناچاریان بکات لە گواستنەوەی هاوینەدا ده‌ستبه‌رداری بن.
سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێرشبەرەكه‌ی سپۆرتینگ له چه‌ند یانه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌درێت، لەنێویاندا مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ و چێلسی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە رێكه‌وتنی كردووه، كه لە هاوینی ئەمساڵدا بە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بن.
BREAKING: Viktor Gyokeres ‘ready to go on strike’ to force Man Utd transferhttps://t.co/3eHmXG4VNK
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) June 11, 2025
رۆژنامەی ریکۆردی پورتوگالی بڵاویکردووته‌وه، ئەو یاریزانە سویدییە له هه‌ڵسوكه‌وتی كارگێری یانه‌ی سپۆرتینگ بێزاره، چونكه ئێستا ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ردای بن داوای سه‌رووی 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌یان به‌رزكردووته‌وه.
🚨 NEW: Viktor Gyokeres has told Sporting he will never play for them again – the player is ready to go on strike & will not return for pre season.
The relationship between the club and player is broken.
Manchester United & Arsenal remain interested.#MUFC [@Record_Portugal] pic.twitter.com/AqXmceM5kv
— UtdXclusive (@UtdXclusive) June 11, 2025
هه‌روه‌ها رۆژنامەکە باسی له‌وه‌شكردووه، یۆكێرێش یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە جارێکی تر درێسی سپۆرتینگ لیسبۆنه ناپۆشێته‌وه و له‌م هاوینه ریزی یانه‌كه جێده‌هێڵێت، تا ئەو رادەیەی ئامادەیە مان بگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجه‌كه‌ی.
هێرشبەری پێشووی یانەی کۆڤێنتری سێ ساڵی له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوە ، بڕگەی ئازادکردنیشی نزیکەی 85 ملیۆن یۆرۆیه.