
یاریگا –
سبەی پێنجشەممە ئالێکساندەر ئارنۆڵد یاریزانی نوێی ریال مەدرید بە هاندەران و میدیاکان دەناسێنرێت.
یانەی ریال مەدرید ـی ئیسپانی رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر (12:30 بە کاتی مەدرید) ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری نوێی یانەکە وەکو یاریزانی نوێی ریال مەدرید بە هاندەران و میدیاکان دەناسێنرێت.
Comunicado Oficial: presentación de Trent Alexander-Arnold.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 11, 2025
یانەی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، سبەی بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە شاری وەرزشی ڤاڵدێبێباس وەکو یاریزانی نوێی مێرەنگی بە میدیاکان دەناسێنرێت، کە دوای رێوڕەسمی ناساندنەکەی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی قسە بۆ میدیاکان دەکات.
ئالێکساندەر ئارنۆڵد دوای دین هاوسن دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید بکات، کە ئەم دوێنێ سێشەممە هاوسن وەکو یاریزانی نوێی ریال مەدرید درێسی یانەکەی بەرزکردەوە و بە میدیاکان ناسێنرا.
ئارنۆڵد بە گرێبەستێکی ئازاد لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، بەڵام بۆ ئەوەی بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکات زووتر گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی پێ هێنا.