ئیتاڵیامۆندیالی یانەکان

فەرمی: یوڤێنتوس گرێبەستی دوو لە ئەستێرەکانی نوێ کردەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس رایگەیاند، گرێبەستی راندال کۆلۆ موانی و فرانسیسکۆ کۆنسێساویان تا کۆتایی جامی جیهانی یانەکان نوێ کردەوە.

لاپەڕەی فەرمی یوڤێنتوس لە پۆستێکدا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پشتڕاستی کردەوە کە کۆلۆ مۆانی و کۆنسێساو لە جامی جیهانی یانەکاندا بۆ بیانکۆنێری یاری دەکەن.

هەردوو یاریزانەکە لە چەند مانگی رابردوودا بە خواستن لە تۆرینۆ یارییان کردووە، بەڵام یوڤێنتوس لەگەڵ تۆرینۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان بە خواستن. کۆلۆ مۆانی لە گواستنەوەی زستانەدا لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد، هاوینی رابردووش کۆنسێساو لە پۆرتۆوە گەیشتە یوڤێنتوس.


کۆمۆلی، بەڕێوبەری نوێی یوڤێنتوس، رۆژی سێشەممە دووپاتی کردەوە کە کۆلۆ مۆانی لەگەڵیان بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیایە لەوەی بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە وەرزی 2025-2026 بمێنێتەوە.

کۆلۆ مۆانی لە نیوەی دووەمی سێریا ئەی 16 یاری کردووە و 8 گۆڵی تۆمارکرد. کۆنسێساو لە وەرزی 2025-2026 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 37 یاری ئەنجامداوە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button