کڵاوە لنگاوقوچەکەی لامین یامال هەرای ناوەتەوە؛ بۆچی ئەستێرەکانی ریال مەدرید هێندە رەخنەی لێدەگرن؟

یاریگا –
بەهۆی ئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەڵبژاردەکەی بە لنگاوقوچی کڵاوی لەسەر کردبوو، ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرید رەخنە لەو یاریزانە لاوەی بارسێلۆنا دەگرێت، لەکاتێکدا پێشتر یاریزانانی ریال مەدرید بە هەمان شێوە قسەیان بۆ میدیاکان کردووە.
خۆزێ ماریا گوتی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی رەخنەی توندی لە کڵاوەکەی لامین یامال گرتووە و دەڵێت :’کڵاوەکەی لامین یامالم لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیچ بەدڵ نەبوو، ئاساییە لە گەشت یان پشوو یان ژیانی تایبەتی خۆت بەمشێوەیە کڵاو لەسەر بکەی، بەڵام نەک لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەت’.
🔥🌏 LAS PALABRAS MÁS COMENTADAS.
🤯 La reacción de @GUTY14HAZ a la gorra de Lamine acapara toda la prensa deportiva.
🙌 ¡El clip tiene ya más de 10 millones de reproducciones en todas nuestras redes! pic.twitter.com/OPYwvCClyo
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 10, 2025
پێشتر ڤان دێر ڤارت رەخنەی لێگرتبوو، ئەمجارەیان نۆرەی خۆزێ ماریا گوتییە
ئەمە یەکەمجار نییە ئەستێرەیاکانی پێشووی ریال مەدرید و میدیاکانی مەدرید رەخنە لە لامین یامال دەگرن، پێشتریش رافایل ڤان دێر ڤارت ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید رەخنەی لە هاتنە خوارەوەی شۆرتەکەی لە یامال گرتبوو.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە پێش یاریی ئیسپانیا و هۆڵەندا لە نەیشنزلیگ رەخنەی لە شێوازی شۆرتەکەی لامین یامال گرتبوو، کەچی لامین یامال دوای ئەوەی گۆڵی کرد، وەڵامی رەخنەکەی ڤان دێر ڤارتی دایەوە و لە ئاهەنگگێڕانەکەی شۆرتەکەی زیاتر هێنایە خوارەوە و دواتریش لە ئینستاگرام وێنەکەی خۆی دانابوو، نووسیبووی ‘شۆرتەکەم هاتبووە خوارەوە، بەڵام ئیسپانیا گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی’.
لە سۆشیاڵ میدیا دوای رەخنەکانی خۆزێ ماریا گوتی، چەند وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ڤینیسیوس جونیۆر بڵاوبوونەتەوە کە پێشتر بە کڵاوی لنگاقوچەوە بەشداریی کۆنگرەی رۆژنامەوانیان کردووە و هیچ رەخنەیەکیشیان لێنەگیراوە.
تەنانەت وەکو کاردانەوەیەک بۆ رەخنەکانی گوتی، خوانما رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی بە کڵاوی لنگاقوچەوە بەشداریی ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئێڵچێرێنجیتۆی کرد.
No los compares.
Disfrútalos. pic.twitter.com/SRFuy5U5SF
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 9, 2025