عێراقکوردستانگرنگترین

ئەستێرەیەکی دهۆک بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دادەبڕێت

هەفتەیەکە تووشی پێکان بووە و دوو هەفتەی دیکەشی پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان

Yariga App

یاریگا –

کەریم دەرویش هێرشبەری لوبنانی بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی بووە، لە دوو یاریی داهاتووی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دادەبڕێت.

کەریم دەروێش هێرشبەری هەڵبژاردەی لوبنان و یانەی دهۆک دوای ئەوەی بۆ پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەی کرد، لە یەکەم مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەی لە کوێت تووشی پێکان بوو، پێویستی بە سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان.

Football: Lebanon Prepares for Clash Against Yemen, Darwich Ruled Out

ئیلی موتنی پزیشکی هەڵبژاردەی لوبنان لەبارەی پێکانەکەی هێرشبەرەکەی دهۆک بە رۆژنامەی ئەخبار ـی لوبنانی راگەیاندووە، دوای ئەوەی پشکنینی تیشکی موگناتیسیمان بۆی کرد، دەرکەوت کەریم دەروێش تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی رانی بووە، پێویستی بە سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان’.

کەریم دەروێش بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی لوبنان بەرامبەر یەمەن لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بێبەش بوو، بە پێکراوییەوە دەگەڕێتەوە دهۆک، کە پیتەر گورگیس و کەریم دەروێش لەلایەن هەڵبژاردەکانیانەوە بۆ یارییەکانی فیفا لە سەرەتای ئەم مانگەوە بانگهێشتکرابوون.

هێرشبەرە لوبنانییەکە تاوەکو دوو هەفتەی دیکە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەلایەنی کەم لە دوو یاریی داهاتووی هەڵۆیەکانی چیا بەرامبەر نەجەف و مینا بێبەش دەبێت، کە رۆژانی 13 و 17ـی ئەم مانگە هەردوو یارییەکە لە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکرێن.

هێرشبەرە 26 ساڵانەکەی دهۆک لەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ دهۆک بەشداریی 24 یاریی کردووە، 5 گۆڵ و 6 ئەسیستیشی کردووە.

تعرض كريم درويش لإصابة عضلية مساء الثلاثاء

بابەتی زیاتر

Back to top button