ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ گۆڕانکاری لە گرێبەستی خوان گارسیا دەکرێت

دوێنێ کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە لە نێوان دێکۆ و نوێنەرانی گۆڵپارێزەکە کراوە

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندیکردنی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بە بارسێلۆنا زۆری نەماوە، بەڵام گۆڕانکاری لە گرێبەستەکە روویداوە.

کەیسی گارسیا ئێستا لە بارەگای لالیگایە و بارسێلۆنا چاوەڕێی پەسندکردنی پڕۆسەی گواستنەوەکەیە. هەفتەی رابردوو گارسیا دوا بەڵێی بۆ بارسێلۆنا کرد و ئێستا هەمووان لەسەر گواستنەوەکە رێککەوتوون.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە رێککەوتنی نێوان بارسا و گارسیا لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا، گۆڕانکاری لە شێوازی گرێبەستەکە کراوە و ماوەی گرێبەستەکە بۆ شەش ساڵ درێژکراوەتەوە، بەمەش تاوەکو ساڵی 2031 لە بارسا دەمێنێتەوە.

بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی چالاکی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بکات، بۆ پاراستنی یاریزانانی و نەبەزاندنی سنووری مووچەکان، هەفتەی رابردوو، بارسێلۆنا و گارسیا گفتوگۆیان لەسەر درێژکردنی ماوەی گرێبەستەکە بۆ شەش ساڵ کرد و رێککەوتن.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا و رامۆن ڤالێنسیا، پارێزەری یاریزانەکە و نوێنەری ئاژانسی نیاگارا دوێنێ سێشەممە لە ناوەندی وەرزشی خوان گامپەر کۆبوونەوە و لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی 25 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن، کە ئەمە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گارسیایە لە ئیسپانیۆل.

لە کەیسی لامین یامال هەمان بابەت روویدا، سەرەتا بارسێلۆنا نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەبوو، بەڵام دواتر بۆ شەش ساڵ زیادکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button