گرنگترینمۆندیالی 2026مۆندیالی یانەکان

قازانجی خەیاڵییە؛ مۆندیالی 2026 دەبێتە گەورەترین ”دیاردەی رۆشنبیری لە مێژوودا”

ئاژانسی پیچ مارکێتینگ گروپ نوێترین پێشبینی دارایی بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مۆندیالی 2026 دەبێتە پڕقازانجترین رووداوی مێژووی وەرزشی و لەوانەیە کۆی قازانجەکەی بگاتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار.

ئاژانسی پیچ مارکێتینگ گروپ کە بارەگای سەرەکی لە لەندەنە، راپۆرتێکی دارایی لەبارەی قازانجی چاوەڕونکراو لە مۆندیالی 2026ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پێشبینیدەکرێت پێنج ملیار کەس سەیری یارییەکانی مۆندیالی 2026 بکەن، کە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت. جیا لەمەش ژمارەی کاردانەوەی خەڵک لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا دەگاتە زیاتر لە 700 ملیار جار.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ ئاشکرایکردووە، پێشبینی بەدەستهێنانی 13 ملیار دۆلار لە ساڵی 2023-26 دەکات، ئەمەش دوو رووداوی گەورەی وەکو مۆندیالی خانمان و مۆندیالی یانەکانی تێدایە، ئەمە جیا لە قازانجی گرێبەستەکانی فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەکان و سپۆنسەرەکان.

13 ملیارەکەی فیفا بەراورد بە چوار ساڵی نێوان 2018-22 کە دوو رووداوی گەورەی وەکو مۆندیالی رووسیا و قەتەڕی تێدابوو، دووئەوەندەیە، چونکە قازانجی ئەو چوار ساڵەی تەنیا 7.5 ملیار دۆلار بوو.

لە راپۆرتەکەدا هۆکاری زیادبوونی قازانجی فیفا باسکراوە؛

زیادبوونی ژمارەی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە مۆندیال لە 32 بۆ 48 هەڵبژاردە و زیادبوونی یارییەکان لە 64 یاریی بۆ 104 یاریی، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی داهاتی فیفان.

ئاژانسە بەریتانییەکە بە پشتبەستن بە لێدوانی سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی وەکو EEی بەریتانی تایبەتمەند بە مۆبایل و پلاتفۆڕمی سپۆتیفای بۆ میوزیک و پلاتفۆڕمی یوتیوبی تایبەت بە ڤیدیۆ، پێشبینی دەکات، مۆندیالی داهاتوو ببێتە گەورەترین ‘رووداوی دیاردەی رۆشنبیری لە مێژوودا’.

فیفا بەمدواییە راپۆرتێکی ئابووری لەبارەی کاریگەری مۆندیالی یانەکان و مۆندیالی 2026 لەسەر داهاتی ئەمریکا بڵاوکردەوە. فیفا پێشبینیدەکات، 47 ملیار دۆلار بۆ هێزی ئابووری ئەمریکا زیادبێت، چونکە زیاتر لە 300 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button