ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال بێتیس لەبارەی ئانتۆنی پێشنیارێکی نوێ بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات

بێتیس دەستبەرداری ئانتۆنی نابێت..

Yariga App

یاریگا –

ریال بێتیس دەستبەرداری ئانتۆنی، هێرشبەری بەڕازیلی نابێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.

ئانتۆنی لە هاوینی 2022 بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش نەکردووە و لە 96 یاریی تەنیا 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریال بێتیس کرد، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە ئاستی بەرزبووەوە و لە 26 یاریی 9 گۆڵی کرد و 5 گۆڵی دروستکرد، بۆیەکەمجار یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بەڵام نازناوەکەیان بەدەستنەهێنا و 4-1 بەچێڵسی دۆڕان.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەستپێکردووە، دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ ئانتۆنی واژۆ بکات بە مەرجی بەهەمیشییکردنی گرێبەستەکە بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند.

ئانتۆنی لەبارەی چارەنووسی قسەی بۆ کەناڵی سی بی ئێس کردووە و دڵنیا نییە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ کام یانە دەکات.

تەنیا خودا دەزانێت لە داهاتوودا چی روودەدات، سۆزم بۆ ریال بێتیس هەیە بەڵام گرێبەستم لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە، دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان بڕیار لەسەر داهاتووم دەدەم.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە دوای یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ پەیامێکی پڕسۆزی بڵاوکردەوە و بە دڵێکی غەمگین ماڵاوایی لە هاندەرانی بێتیس کرد. بەڵام پێدەچێت ماڵاواییەکەی کورتخایەن بێت و بگەڕێتەوە.

یاریکردن بۆ ریال بێتیس یەکێک بوو لە جوانترین شتەکانی ژیانم، بۆ هەموو شتێک سوپاستان دەکەم

کاتێک گەیشتمە بێتیس نەمدەزانی داهاتووم چۆن دەبێت، بەڵام ئەوەی روویدا هەرگیز لەخەونیشدا نەمبینیبوو، لە یەکەم هەنگاوم بۆناو ئەم یانەیە هەستم بە شتێکی جیاواز کرد، وەک ئەوە وابوو گەڕابێتمە ماڵەوە، وەک ئەوە وابوو بەشێک لەخۆم دۆزیبێتەوە کە لەدەستمدابوو، لەگەڵ ئێوە جارێکی دیکە زەردەخەنەم کرد و جارێکی دیکە بوومەوە منداڵەکەی جاران، ئەو منداڵەی لەناخی دڵییەوە تۆپی پێی خۆشدەویست. لەگەڵ بێتیس جارێکی دیکە تۆپی پێم خۆشویست، سوپاستان دەکەم

بابەتی زیاتر

Back to top button