ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

جارێکی دیکە مشتومڕی هاوشێوەی لێدانەکەی ئالڤارێز دووبارە نابێتەوە

رۆژنامەی ئاس وردەکاری نوێترین بڕیاری فیفا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بە تەکنۆلۆجیا رێگری لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی لێدانی یەکلاییکەرەوەی خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تەکنۆلۆجیای کۆنێکتد بۆڵ ‘Connected Ball’ بە دانانی سیم کاردێک لە نێو تۆپەکانی مۆندیالی یانەکان، رێگری لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی هاوشێوەی لێدانەکەی ئالڤارێز دەکات.

پێشتر ئەمجۆرە تەکنۆلۆجیایە لە یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا بەکارهێندرا و سەرکەوتووبوو. سیم کاردەکە لە نێو تۆپەکە جێگیردەکرێت و بە پێوەری 500 هێرتز کاردەکات، بەمەش هەست بە سووکترین بەرکەوتن دەکرێت.

بەجێبەجێکردنی ئەم تەکنۆلۆجیایە، بەرکەوتنی دووجارەی تۆپ بەزوویی یەکلاییدەکرێتەوە، پێچەوانەی رووداوەکانی یارییەکەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو.

تەکنیکی “Precisionshell” و “CTR-Core” لە سیم کاردەکە پەیڕەو دەکرێت، تاوەکو دادپەروەرییەکی زۆر لە هەر بڕیارێکدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button