چی لەبارەی گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ ریال مەدرید دەزانین؟
یەکێکە لە پڕداواکارترین یاریزانانی مێرکاتۆی هاوینە

یاریگا –
لەگەڵ دەستبەکاربوونی چابی ئاڵۆنسۆ وەکو راهێنەری نوێی ریال مەدرید، هەواڵی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی بە یانە شاهانەکە سەریهەڵدا.
زوبیمێندی یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین داواکاری لە مێرکاتۆی هاوینە لەسەرە، لە هاوینی رابردوودا، ئەستێرەکەی ریال سۆسیداد زۆر لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول نزیکبوو، بەڵام لەکۆتاییدا ئۆفەری رێدزی رەتکردەوە.
ئارسیناڵ دەمێکە چاودێری ئەستێرە ئیسپانییەکە دەکات و زۆربەی سەرچاوەکان باس لە نزیکبوونەوەی لە یانە لەندەنییەکە دەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە، رادیۆی کادێنا سێر، هەموو شتێکی لەبارەی چارەنووسی ئەستێرەکە یەکلاییکردەوە.
مانو کارێنۆ، رۆژنامەنووسی کادێنا لەبارەی راستی پەیوەندیکردنی زوبیمێندی بە مەدرید دەڵێت؛
هیچ شتێک لە نێوان ریال مەدرید و زوبیمێندیدا نییە، تەنانەت سەرچاوەی نزیک لە ئارسیناڵ باس لە تەواوبوونی پڕۆسەی گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ ئارسیناڵ دەکەن.
یاریزانە ئیسپانییەکە دەبێتە ئەندامێکی نوێی تیمەکەی میکێل ئارتێتا و بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لە سینگاپۆر و هۆنگ کۆنگ دەکات.
📆⚪️🟡 @ManuCarreno, sobre el CALENDARIO de las PRESENTACIONES en el @RealMadrid
👉”Después del Mundial de Clubes, se presentará a Álvaro CARRERAS, que no va a jugar con el Benfica este torneo, y también Franco MASTANTUONO”
🚫 “Con Zubimendi NO hay nada que hacer” pic.twitter.com/4229VV3YxH
— El Larguero (@ellarguero) June 9, 2025
هەرچەندە ریال مەدرید دەمێکە بەدوای شوێنگرەوەی تۆنی کروس دەگەڕێت و زوبیمێندی بە گونجاوترین شوێنگرەوە دادەندرێت، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان هەردوولا رووی نەداوە.
ئارسیناڵ چەندین مانگە کار لەسەر گواستنەوەی زوبیمێندی دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکانی کادێنا سێر، ئارسیناڵ ئامادەیە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مارتن بە یەک خەرجی بدات.