ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی بایرن میونشن چارەنووسی یەکلاییدەکاتەوە

بڕیاری کۆتاییە..

Yariga App

یاریگا –

لیروێ سانێ، هێرشبەری ئەڵمانی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و ماڵاوایی لە بایرن میونشن دەکات.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لیروێ سانێ دوایین ئۆفەری بایرن میونشنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و بڕیاریداوە لەم هاوینە بێبەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

هاوکات رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، سانێ لە رێککەوتن لەگەڵ گالاتاسەڕای نزیکبووەتەوە، تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەست لەگەڵ یانە تورکییەکە واژۆدەکات و مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بایرن میونشن ئۆفەرێکی پێشکەشی سانێ کردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام لیرۆی ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و یانەکە جێدەهێڵێت.

جگە لەو ئۆفەرە باڤارییەکان ئۆفەرێکی دیکەیان پێشکەشی یاریزانە 29 ساڵانەکە کردووە و داوایان لێی کردووە لە مۆندیالی یانەکان بە گرێبەستێکی کورتخایەن یاریی بۆ یانەکەیان بکات، کە مۆندیالی یانەکان رۆژی 14ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت، لەکتێکدا رۆژی 30ـی ئەم مانگە گرێبەستی سانێ کۆتایی دێت،

بەڵام بەو داوایەش رازی نەبووە و پێشبینی ناکرێت لەگەڵ باڤارییەکان بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات.

لیرۆی سانێ هاوینی 2020 بەرامبەر 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 32 ملیۆن یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو سانێ لەگەڵ بایرن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 45 یاری 13 گۆڵ و 6 ئەسیستی بە درێسی باڤارییەکان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button