ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

هەموو شتێک بزانە؛ شێوازی قۆناخی پلەی ئۆفی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال چۆنە؟

Yariga App

یاریگا –

قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی كۆتاییهات و شەش هەڵبژاردە راستەوخۆ گەیشتنیان بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر كرد.

هەریەک لە هەڵبژاردەكانی ئێران، ئوزبەكستان، كۆریای باشوور، ئوردن، ژاپۆن و ئوسترالیا راستەوخۆ گەیشتنە یارییەكانی جامی جیهانی 2026.


لە مۆندیالی 2026 كیشوەری ئاسیا شەش كورسی راستەوخۆی هەیە و شەش هەڵبژاردەی كیشوەرەكە دەگەنە یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو.

شەش هەڵبژاردە گەیشتوونەتە قۆناخی پاشكۆی كیشوەری ئاسیا و ئەو شەش هەڵبژاردەیە دابەشی دوو كۆمەڵە دەبن، هەر كۆمەڵەیەک سێ هەڵبژاردە لە خۆ دەگرێت، یەكەمی هەردوو كۆمەڵەكە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی 2026.

هەریەک لە هەڵبژاردەكانی ئیمارات، قەتەڕ، عێراق،عومان، سعوودیە و ئیندۆنێزیا گەیشتوونەتە قۆناخی پلەی ئۆف.

چاوەڕوان دەكرێت 17ی مانگی داهاتوو تیرووپشكی یارییەكانی قۆناخی پاشكۆی كیشوەری ئاسیا رابكێشرێت و شەش هەڵبژاردەكە بەسەر سێ ئاستدا دابەشكراون.

  • ئاستی یەكەم: قەتەڕ ، سعوودیە
  • ئاستی دووەم: عێراق، ئیمارات
  • ئاستی سێیەم: عومان، ئێندۆنیزیا

هەر هەڵبژاردەیەک دوو یاریی دەكات و یارییەكان لە یەک وڵات دەكرێت. قۆناخی پاڵاوتنەكانی پلەی ئۆف لە مانگی ئۆكتۆبەر بەڕێوەدەچێت.

یەكەم راستەوخۆ سەردەكەوێت و دووەمی هەردوو كۆمەڵەكە بە دوو یاریی هاتن و چوون رووبەرووی یەک دەبنەوە و براوەیان دەچێتە پاشكۆی جیهانی و لەئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردەكەی كیشوەری ئاسیا، ئەوا 7 هەڵبژاردەی ئەو كیشوەرە دەگەنە یارییەكانی مۆندیالی 2026.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button