ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی گواستنەوەی ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول دواکەوتووە؟ نونێز پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

تۆڕی ئاتلێتیک هەواڵێکی فابریزیۆ رۆمانۆ بەدرۆ دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا کەیسی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بۆ لیڤەرپوول تەواو نەبووە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەکە رۆژانە گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی ڤیرتز دەکەن و ئەگەرەکانی رێککەوتن دەخەنەڕوو.

هەفتەی رابردوو لیڤەرپوول دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ڤیرتز بەبڕی 134 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد، ئەم بڕە پارەیە پاداشتەکانیشی لەگەڵدایە.

هەرچەندە رۆژنامەنووسی وەکو فابریزیۆ رۆمانۆ، رێککەوتنی هەردوو یانەی لەسەر گواستنەوەکە دووپاتکردەوە، بەڵام ئاتلێتیک رەتیکردەوە رێککەوتنی کۆتاییکرابێت و لیڤەرپوول ئامادەنییە ئۆفەرەکە بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.

ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول و سیمۆن رۆڵفێس، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکەن. گفتوگۆکانی ئێستا لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی قیستی گواستنەوەکەیە، هەروەها چۆنیەتی دەستنیشانکردنی پاداشت و شیرینییەکانی گرێبەستەکە.

تاوەکو ئێستا وادەی پشکنینی پزیشکی دیاریینەکراوە و دوای داخستنی وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە، بوار بۆ هەردوو یانەکە رێکخراوە، تاوەکو گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە بکەن.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک نووسیویەتی؛

گرێبەستەکە بۆ لیڤەرپوول مێژووییە و لیڤەرکوزن نایەوێت هیچ یاریزانێک تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات، بۆیە گفتوگۆکان درێژن و کاتیان پێویستە.


لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول خۆی بۆ ماڵئاوایی داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی ئامادەکردووە. دووشەممە هیلال پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و داوای دیارییکردنی دۆخی یاریزانەکەی کردووە، ئەمەش لەوانەیە دەستپێکی گواستنەوەی بۆ سعوودیە بێت.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، نەسڕ ئۆفەرێکی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نونێز پێشکەشکرد، بەڵام هەرزوو لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

نونێز دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە و تاوەکو ئێستا باس لە گرنگیپێدانی ئاتلێتیکۆ مەدرید کراوە.

یاریزانی پێشووی بێنفیکا لە ماوەی سێ وەرزی رابردوودا، 40 گۆڵی بۆ سوورپۆشەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button