دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ ئامانجەكەی دەگوازێتەوە و مانچێستەر یونایتد هێرشبەرێكی سوپەری دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
فلۆریان ڤیرتز پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ یانە نوێیەكەی دەكات و مانچێستەر یونایتد جۆشوا زیركزی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێكی سوپەر بەكاردەهێنێت.
لیڤەرپوول و بایەر لیڤەركوزن لەسەر گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری رێككەوتن و یاریزانەكە ئامادەیە پشكنینی پزیشكی لەگەڵ رێدز بكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئارسیناڵ لەگەڵ ریال سۆسێداد گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و بە بەهای 59 ملیۆن پاوەند مارتن زوبیمێندی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات – ئاس.
مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین ئەستێرەی نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەكاتەوە و دەیەوێت جۆشوا زیركزی لە گرێبەستەكەدا بەكاربهێنێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
بێنیامین شێشكۆ، هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی كە ناوی بە پەیوەندیكردن بە ئارسیناڵەوە بەستراوەتەوە ئۆفەرێكی گەورەی یانەی هیلالی سعوودی رەتكردەوە – دەیلی ستار.
میلۆس كێركیز، بەرگریكاری هەنگاری یانەی بۆرنمس یەک هەنگاو لە پەیوەندیكردنی بە لیڤەرپوولەوە دوورە و یاریزانەكە بە بەهای 45 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە رێدزەوە دەكات – تێلیگراف.
بۆرنمس دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی میلۆس كێركێز بەرگریكاری یانەكەی ئادڕیێن تروفێرت بەرگریكاری یانەی رێنی فەڕەنسی بگوازێتەوە یانەكەی – تێلیگراف.
نیوكاسڵ یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ بێرنلی بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد گۆڵپارێزی ئینگلیزی دەستپێكردووە – تایمز.
مانچێستەر یونایتد و ئینتەر میلان پرسیاریان دەربارەی گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما كردووە، بەڵام گۆڵپارێزە ئیتاڵییەكە دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە – ESPN.
برایتن ئامادەیە بە 50 – 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری جواو پێدرۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەكەی ببێت و نیوكاسڵ یونایتد چاوی لە گواستنەوەی یاریزانەكەیە – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری هەردوو یاریزان بێنۆیت بادیاشیڵ و ئاكسێڵ دێساسی ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
ئینتەر میلان دەیەوێت خولیۆ ئینكیسۆ ناوەڕاستكاری پاڕاگوای یانەی برایتن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تیم تۆک.
گواستنەوەی ئێنگۆلۆ كانتێ ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی سعوودی بە خواستن بۆ هیلال بەمەبەستی بەشداریكردن لە مۆندیالی یانەكان بەهۆی كاردانەوەی هاندەرانەوە شكستیهێنا – تۆک سپۆرت.