ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق پەیامێک ئاڕاستەی عێڕاقیەکان دەکات

گڕاهام ئاڕنۆڵد: بە یاڕیزانەکانم گوت بیر لە داهاتوو بکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق پەیامێک ئاڕاستەی عێڕاقیەکان دەکات و دەڵێت پاڵپشتمان بن و باوەڕتان بە ئێمە هەبێت.

دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن 1 _ 0  لە دوا یاریی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق پەیامێک بۆ عێڕاقیەکان دەنێرێت و دەڵێت پاڵشتمان بن ئێمە دەگەینە مۆندیال لە مانگی ئۆکتۆبەر.

گڕاهام ئاڕنۆڵد دەربارەی سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن گوتی:

پیرۆزبایی لە یاریزانەکان دەکەم کە هەفتەیەکی پڕ لە سەرکێشیمان بەڕێکرد و شانازییان پێوەدەکەم، چوار یاریزانم یاریی پێنەکرد بەهۆی ئەوەی هەر کارتێکی زەردیان وەرگرتایە لە یارییەکانی پاشکۆ بێبەش دەبوون، سەرەڕای ئەوەی لە یاریی کۆریای باشوور بێ هیواکراین بەڵام ئەنجامێکی باشمان بەدەستهێنا، بە یاریزانەکانم گوت بیر لە داهاتوو بکەنەوە دەبێ متمانە و باوەڕ بەخۆبوون بگەڕێنینەوە، پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێڕاق دەکەم، متمانەتان بە ئێمە هەبێت پاڵپشتیمان بکەن ئێمە دەگەینە مۆندیالی 2026.

هەر دوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و ئوردن راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەی عێڕاقیش بە 15 خاڵ گەیشتە پاشکۆی پاڵاوتن کە بڕیارە یارییەکانی لە مانگی سێپتێمبەر دەست پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button