بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

قۆناخەکانی پەیوەندیکردنی دی برۆین بە ناپۆلی بە کوێ گەیشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندیکردنی کێڤن دی برۆین بە یانەی ناپۆلیەوە چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە و لەم رۆژانی داهاتوودا دەبێتە فەرمی.

دیبرۆین دوای 10 ساڵ یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی بەیەکجاریی ماڵاوایی لە هاندەرانی یاریگای ئیتیحاد کرد، بەڵام تەمەنەکەی نەبووە هۆکار لە بەردەم خواستی یانە بەهێزەکانی ئەوروپا تا هەرچی زووبوو بکەونە هەوڵدان بۆ دەستخستنی توانا و ئەزموونە زۆرەکەی. لە کۆتاییدا ناپۆلی کێبڕکێکەی بردەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ناپۆلی پلانی داناوە سبەی پشکنینە پزیشکیەکان بۆ یاریسازە بەلجیکیەکە بکات. ئەویش هەرچی زووە تەواوی بەڵگەنامەکان واژۆ بکات و گواستنەوەکەی ببێتە فەرمی.


ناپۆلی کە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی بوو، وەک یاریزانی ئازاد و بەخۆڕایی دیبرۆین دەگوازێتەوە. دەیەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرێت. بۆیە تەنها دابینکردنی مووچەکەی دکەوێتە ئەستۆی یانەکە.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەمان رۆژنامەنووس وردەکاریی مووچە چاوەڕوانکراوەکەی ئاشکرا کرد و باسی لەوە کرد  مووچەکەی بۆ دوو ساڵی یەکەمی یاریکردنی لە یانەکەی باکووری ئیتاڵیا، بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی پوخت دەبێت. لە ساڵی سێیەمیدا کەم دەبێتەوە بۆ 5 ملیۆن.

پاڵەوانێکی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا ئۆفەری پێشکەشی دی برۆین کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button