کوردستان

سەڵاحەدین سیامەند سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سەڵاحەدین سیامەند سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتیەکە دەکات.

چوارشەممە ( 11ـی حوزەیرانی 2025 ) سەڵاحەدین سیامەند وەک سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی دەست بەکاردەبێت، بڕیاریشە بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکان یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتیەکە بکرێت بەمەبەستی رێکخستنەوەی کارەکانیان.

هەفتەی رابردوو لە پڕۆسەیەکدا تاڕق عەبدولڕەحمان دوای چوار ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، لە شوێنی ئەو سەڵاحەدین سیامەند وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیەکە ناسێنرا، هاوکات پێنج ئەندامی دیکەش لەگەڵ سەرۆکی نوێ دەستبەکار دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button