بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گرێسبەتێکی دیکەی راگەیاند.

بەگوێرەی پلاتفۆڕمە فەرمیەکانی سیتی، ‌ئەو یانە  ئینگلیزیە گواستنەوەی راین شێرکی لە لیۆنی فەڕەنسی راگەیاند.

بەگوێرەی زنیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسیەکە لەگەڵ سیتیزنس بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تێچووەکەی 36 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 6 ملیۆنی دیکەی وەک گۆڕانکاریی و پاداشت.

یاریزانە 21 ساڵییە وەرزی رابردوو ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ لیۆن بەڕێکرد. بەجۆرێک لە 44 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانی 12 گۆڵ و 20 ئەسێست بکات.

ئەمە سێیەم گرێبەستی فەرمی مان سیتیە تا ئێستا. پێشتر و هەر ئەمڕۆ مارکوس بێتینێلی گۆڵپارێزی چێڵسی بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ ریزەکانی راگەیاند. دوێنێش ریان ئایات نووری لە یانەی وۆڵڤز گواستەوە.

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی بۆ ریزەکانی راگەیاند

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی بەرگریکارێکی راگەیاند

بابەتی زیاتر

Back to top button