عێراقکوردستانمۆندیالی 2026

سەیف سەلمان به تووندی هێرش دەکاتە سەر دوو یاریزانی هەولێر

تاوانە رێبین سولاقا لە هەڵبژاردەی عێڕاق یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

سەیف سەلمان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق هێرش دەکاتە سەر رێبین سولاقا و دەڵێت تاوانە تۆ لە هەڵبژاردەی عێڕاق یاریی دەکەیت.

دوای شکستەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و سەرنەکەوتن بۆ مۆندیال بە شێوەی راستەوخۆ، کاردانەوەکان لە شەقامی وەرزشی عێڕاق بەردەوامن، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، سەیف سەلمان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق بە تووندی رەخنە لە چەند یاریزانێک دەگرێت.

سەیف رەخنە لە چوار یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق دەگرێت و دەڵێت:

یاریزانانی دەرەوەی عێڕاق ئێمەیان لەناوبرد، باوەڕپێکراونیە لە هێلی ناوەڕاست یاریی بکەیت و نەتوانی بە تۆپ یاریگا ببڕی یاخود تۆپ بپچڕێنی، سوێند بەخوا تاوانە رێبین سولاقا لە هەڵبژاردەی عێڕاق یاریی دەکات، عێڕاق بە چوار کارتی سوور بەرامبەر کۆریاری باشوور یاریی دەکرد، هەریەک لە رێبین سولاقا و ئوسامە رەشید و ئەمیر عەماڕی و عەلی حەمادی وەک ئەوە وابوون لە یاریگادا نەبن، من کێشەم لەگەڵ هیچ یاریزانێک نیە تەنها لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتەکەم ئەم قسانە دەکەم.

سەیف سەلمان پێشووتر بۆ هەڵبژاردەی پێشکەوتووانێ عێڕاق و ئۆڵۆمپی عێڕاق یاریی کردووە، لە عێڕاقیش یاری بۆ ( سناعە ، دهۆک ، هەولێر ، شوڕتە ، قوەجەوییە ، تەڵەبە ، زاخۆ ، دیوانیە ) کردووە، لە دەرەوەی عێڕاقیش یاریی بۆ ئیتیحادی سعودی و سوەیقی عومانی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button