ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندێکی ئینگلیزی پێشکەش کرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جەیمی گیتێنس یاریزانی لاوی بۆڕووسیا دۆرتموند پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بباتە ریزەکانی.

فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری جەیمی گیتێنس یاریزانی لاوی یانەکەی بێت.

پێشتر فابریس هاوکینس رایگەیاندبوو، چێڵسی لەگەڵ جەیمی گیتێنس لەسەر بەندە کەسییەکان رێککەوتوون و ئەو یاریزانە لاوە ئینگلیزییە بۆ ماوەی حەفت ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلووز واژۆ دەکات، بەڵام پێشتر دۆرتموند ئۆفەرێكی چێڵسی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە و بلووز ئەمجارە ئۆفەرەکەی بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوە.

گیتێنس لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە ئینگلیزییە لەگەڵ دۆرتموند لە 48 یاری 12 گۆڵ و 5 ئەسیستی بۆ زەردەواڵەکان کرد.

جەیمی گیتێنس تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند هەیە و ساڵی 2020 بەب گرێبەستێکی ئازاد لە لاوانی مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button