پێشهاتی نوێ؛ تیۆ هێرناندێز لە گەڕانەوەی بۆ لالیگا نزیکبووەتەوە

یاریگا –
تیۆ هێرناندێز لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لالیگا.
ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلان دوای ئەوەی نەچووە هیلالی سعوودی، لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و نزیکە جارێکی دیکە درێسی رۆخی بلانکۆس بپۆشێتەوە.
Intesa tra Theo Hernández e l’Atlético Madrid sulla parte contrattuale.
Il terzino sinistro ha detto sì ai rojiblancos, nella speranza che Atleti e Milan raggiungano un accordo sulla cifra finale.
La trattativa proseguirà anche dopo il Mondiale per Club.
LIVE con… pic.twitter.com/Pdp3RIAW9I
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) June 10, 2025
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەیسی میلان کردبوو، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە رەتیکردەوە، ئێستا ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رۆسۆنێری کردووە، بۆ ئەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بباتە ریزەکانی.
تیۆ هێرناندێز لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
تیۆ هێرناندێز لە وەرزی 2024/25 لەگەڵ میلان بەشداری لە 49 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.