بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەعێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ گوستاڤۆ هێنریکی ریزەکانی زاخۆ بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

گوستاڤۆ هێنریکی لەم هاوینە زاخۆ بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی خولی پلە یەکی سعوودی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گوستاڤۆ هێنریکی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی زاخۆ دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی خولی پلە یەکی سعوودییەوە دەکات، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی سعوودی واژۆ دەکات و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

هێرشبەرە 29 ساڵانەکەی زاخۆ لەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 34 یاری 17 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە و دوای موهەنەد عەلی دووەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکەیە.

پێشتر لە سێپتێمبەری 2023 یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ گوستاڤۆ هێنریکی واژۆکرد و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە خولی ڤیێتنامییەوە پەیوەندی بە خولی عێراقییەوە کرد، بەڵام هێنریکی لەو چوار مانگەی لە زاخۆ بوو، لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بۆیەکەمجار لە ژیانیدا دەبووە باوک و لە دووری هاوژینەکەی خەمبار بوو، بۆیە سەرەتای ساڵی 2024 بڕیاریدا بەهەر جۆرێک بێت بگەڕێتەوە بەڕازیل و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کرد.

گوستاڤۆ 8/11/1994 لە بەڕازیل لەدایکبووە، لە ریزی یانەکانی بۆتافۆگۆ و فیگەرێنسی بەڕازیلی یاریی کردووە و تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ زاخۆ هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button