
یاریگا –
مارتن زوبیمێندی ئەستێرەی یانەی ریال سۆسیداد و ئیسپانیا دانوستانەکانی لەگەڵ ئارسيناڵ له پێناو پۆشینی درێسی ریال مه‌درید وه‌ستاند.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی خوان كاسترۆ له رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه، یانە شاهانەییەکە هەوڵدەدات ئەو یاریزانە رازی بکات بۆ ئەوەی روو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، ئەمەش وایکرد یاریزانەکە گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ گه‌نه‌رز رابگرێت هه‌رچه‌نده میدیای به‌ریتانیا رایانگه‌یاندبوو، زوبیمێندی له‌گه‌ڵ ئاسیناڵ به‌ته‌واوی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن.
🚨 El Arsenal no se inmuta y confía en el acuerdo con Zubimendi y la Real
✍️ Te lo cuenta @juan_castro_10 https://t.co/g7vXdRonvx
— MARCA (@marca) June 10, 2025
رۆژنامەكه باسی له‌وه‌شكردووه، زوبیمێندی تەمەن 26 ساڵ بڕیاری داوە هەموو دانوستانەکانی لەگەڵ ئارسیناڵ رابگرێت، دوای ئەوەی ئاماژەی بەهێزی لە یانەی ریال مەدریدەوە پێگەیشتووە، کە ریال مەدرید به‌به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات و یاریزانه‌كه چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌ری یانه مه‌دریدیه‌كه‌یه.
🚨 El Arsenal no se inmuta y confía en el acuerdo con Zubimendi y la Real
✍️ Te lo cuenta @juan_castro_10 https://t.co/g7vXdRonvx
— MARCA (@marca) June 10, 2025
كاردانه‌وه‌ی ئارسیناڵ
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای پێشهاتەکانی ئەم دواییە، ئارسیناڵ متمانەی هەیە گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ته‌واو بكات، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كه گفتۆگۆكانی له پێناو ریال مه‌درید راگرتووه، به‌ڵام شاهانه هێشتا هیچ ئۆفه‌رێكی فه‌رمی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
دوا دەرفەت بەسەرچوو؛ زوبیمێندی لە نێوان ریال مەدرید و ئارسیناڵ خۆی یەکلاییکردەوە
سەرچاوە نزیکەکانی یانە ئینگلیزییەکە دووپاتیان کردەوە کە شتەکان بۆ ئەوان نەگۆڕاوە، هەروەها پابەندن بەو ڕێککەوتنە سەرەتاییەی لەگەڵ یاریزانەكه و یانەی ریال سۆسیداد کراوە، لەنێویاندا پێدانی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌وانه‌یه ئارسیناڵ ئۆفەرە داراییەکەی زیاتر بکات بۆ ئەوەی ریال مه‌درید نه‌توانێت یاریزانه‌كه له چنگی ئه‌وان برفێنێت، پێده‌چێت گرێبەستێکی ساڵانە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بەو یاریزانە بكات.