بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

کانتێ لەپێناوی بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان ریزەکانی ئیتیحاد بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئێنگۆلۆ کانتێ نزیکە بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان بە خواستن لە ئیتیحادەوە بچێتە ریزەکانی هیلال.

داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، هیلال لەگەڵ ئیتیحاد لەبارەی ئێنگۆلۆ کانتێ لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە بە خواستن بۆ مۆندیالی یانەکان بباتە ریزەکانی، گەرچی هەردوو یانە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام لە یەکترییەوە نزیکن.

ئۆرنشتاین ئاشکراشیکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوەڕاستکارە 34 ساڵانەکە بە خواستن بۆ ماوەیەکی کورتخایەن ببێتە یاریزانی هیلال و ئەم مانگە درێسی یانە شینپۆشەکە بپۆشێت.

هیلال لە کۆمەڵەی هەشتەم بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات و هاوشانی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاچوکای مەکسیکی و ریدبول ساڵزبێرگی نەمسایی یاریی دەکات، ئەمڕۆ دوایین وادەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانانە بۆ یانە بەشداربووەکانی مۆندیالی یانەکان.

کانتێ هاوینی 2023 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئیتیحادەوە کرد و بە درێسی یانە سعوودییەکە لە 79 یاری 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button