ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌مۆندیالی یانەکان

تەواو؛ چارەنووسی بێڵینگهام بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی جۆب بێڵینگهام بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان یەکلایی بووەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو برایە بچووکەکەی جود بێڵێنگهام بەفەرمی دەبێتە یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، چەند خولەکێکی دیکە بەفەرمی بۆڕووسیا دۆرتموند گرێبەستی جۆب بێڵینگهام برای بچووکی جود بێڵینگهام رادەگەیەنێت و بێڵینگهام لە مۆندیالی یانەکان درێسی زەردەواڵەکان دەپۆشێت.

جۆب بێڵینگهام بەرامبەر 33 ملیۆن یۆرۆ لە سەندەرلاندی ئینگلیزییەوە روودەکاتە ریزەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند و دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی سەندەرلاند، 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەکو پاداشت بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی دەکرێت بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی.

بێڵینگهام (19 ساڵان) شوێنپێی برایە گەورەکەی دەگرێت و درێسی بۆڕووسیا دۆرتموند دەپۆشێت، جۆب وەرزی رابردوو لەگەڵ سەندەرلاند لە چامپیۆنشیپ بەشداریی 43 یاریی کرد، چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button