ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ یوڤێنتوس چارەنووسی راهێنەرەکەی یەکلایی کردەوە

ئیگۆر تودۆر لە یانەکە بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بەفەرمی چارەنووسی ئیگۆر تودۆر راهێنەری یانەکەی یەکلایی کردەوە، ئەو راهێنەرە وەرزی داهاتووش لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیگۆر تودۆر راهێنەری یانەکەی تاوەکو هاوینی 2025/2026 راگەیاند، کە ئەو راهێنەرە کڕواتییە 24ـی ئادار/مارسی رابردوو لە شوێنی تیاگۆ مۆتا ئەرکی راهێنەرایەتی بیانکۆنێری گرتە ئەستۆ.

دامیان کۆمۆڵی بەڕێوەبەری گشتی نوێی یوڤی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :’ئێمە بڕیارمان داوە بۆ مۆندیالی یانەکان ئیگۆر تیدۆر وەکو راهێنەری یانەکەمان بەردەوام بێت، نەک هەر ئەوەندەش بەڵکو بۆ وەرزی داهاتووش لە یانەکەمان دەمێنێتەوە’.

راهێنەرە 47 ساڵانەکە لە نۆ یاریی وەکو راهێنەری یوڤێنتوس پێنج بردنەوەی بەدەستهێنا و تەنیا لە یەک یاریی تووشی شکست بوو، لە سێ یارییەکەی دیکەش یەکسان بوو،

ئیگۆر تودۆری کرواتی وەک یاریزان پێشتر لە ساڵانی 1998-2007 یاریی بۆ یۆڤێنتوس کردووە، وەک راهێنەریش پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئۆدینێزی، هێلاس ڤیرۆنا و لازیۆی ئیتاڵی کردووە و ماوەیەکیش راهێنەرایەتی مارسێی فەڕەنسی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button