ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری له‌سه‌ر سزاكه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزاكه‌ی سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به‌مه‌رج كه‌مده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرا سزایه‌كی قورس بدرێت.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردرووه‌،  یانەی بارسێلۆنا لە چەند مانگی رابردوودا ناچار بووە هەموو هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییەکانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ کەمکردنەوەی ئه‌و سزا قورسه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا بسه‌پێت.

له‌ ساڵی 2022 یانه‌ی بارسێلۆنا زیاد له‌ پێویست خه‌رجی هه‌بووه‌، كه‌ وانیشانداوه‌ ده‌توانێت به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنان بكات، به‌ڵام له‌ راستی به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ یوێفا بڕیاریدابوو سزایه‌كی قورسی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ بدات.

مۆندۆ روونیكردووته‌وه‌، لە هاوینی 2022-2023 بارسا له‌ فرۆشتنی مافی پەخشی تەلەفزیۆنی بۆ یارییەکانی تیپی یەکەم  هه‌نگاوی یه‌كه‌م 10% مافەکانی په‌خشكردن بۆ ماوەی 20 ساڵ  بە بڕی 207.5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتوه‌ . دواتر 15%ی دیکەی بە 315 ملیۆن یۆرۆ بە هەمان کۆمپانیا فرۆشت، لالیگا ئەم مامەڵانەی قبوڵ کرد، بەڵام یوێفا ئه‌م مامه‌ڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم فرۆشتنانە ناتوانرێت وەک داهاتی کارکردن پێناسە بکرێت، وەک ئەوەی یانەکە کردوویەتی، هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ساڵی 2024 یوێفا سزای بارسا یدا.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، جارێكی دیكه‌ یوێفا ویستی سزای بارسا بدات بە بڕە پارەیەکی زۆر زیاتر كه‌ پێشبینی ده‌كرا 60 ملیۆن یۆرۆ بێت، به‌ڵام بارسا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا گفتوگۆی لەگەڵ ئەلێکساندەر چێفرین سه‌رۆكی یوێفا كردسزاكه‌ به‌ مه‌رج كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

لاپۆرتا له‌گه‌ڵ چێفرین باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا وەک زۆربەی یانەکان کۆمپانیایەکی تایبەتی وەرزشی نییە،ناتوانێت له‌ رێگه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان سه‌رمایه‌ بۆ یانه‌كه‌ زیاد بكات، ئەمەش ئەوەیە کە ڕکابەرەکانی دیکەی یانەکە دەیکەن بۆ باشترکردنی دۆخی داراییان، ئەمەش لەلایەن یوفا رێگەپێدراوە.

بارسا ئه‌مه‌ی بۆ یوێفا روونکردووته‌وه‌، بارسێلۆنا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك و خاوه‌ن پشک به‌رێوه‌ناچێت ئەندامانی یانه‌كه‌ن به‌رێوه‌ی ده‌بن و دەنگ لەسەر ئەوە دەدەن کێ دەبێت كارگێری یانەکە بکات، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ رێگه‌ به‌ بارسا ده‌درێت سەروەت و سامان بفرۆشێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، کە دواتر یانەکە خاوه‌نداریه‌ته‌كه‌ی بۆ بگه‌رێته‌وه‌.

دوای ئەم دانوستانانە، بەپێی سەرچاوەکانی یانەکە، سزای پێشنیار کراو كه‌ نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ بووە، بە بەڵێنێک لەلایەن یوێفا و بارسا دراوه‌، ئەگەر یانەکە پابەند بێت بە یاساکانی یاریی خاوێنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی و لالیگا کەم دەکرێتەوە بۆ نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام ئەگەر یانەکە پابەند نەبێت، ئەوا دەبێته‌وه‌ به‌ 60 ملیۆن یۆرۆ.

مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كارگێری یانه‌ی بارسێڵۆنا پێی وایە ئەو ئەنجامانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌، زۆر بەرزن، ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بگونجێنن و ئێستا یانەکە لە کۆتا قۆناخی گفتوگۆکاندایە لەگەڵ یوێفا بۆ دیاریکردنی شێوازی سزاكه‌ و مەرجەکانی یاری دادپەروەرانە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button