بایرن میونشن لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیالی یانەکان ئاشکرا دەکات
29 یاریزان بانگهێشتکراوە

یاریگا –
بایرن میونشن لیستی سەرەتایی یاریزانانی بۆ مۆندیالی یانەکان ئاشکرا کرد.
ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشن 29 یاریزانی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان بانگهێشتکردووە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
میونشن لە کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕوو یانەکانی ئۆکلاند سیتی، بۆکا جونیۆرز و بێنفیکا دەبێتەوە.
لە 15ی ئەم مانگە میونشن یەکەم یاریی بەرامبەر ئۆکلاند سیتی نیوزیلاندی لە یاریگای TQL لە شاری سینسیناتی دەکات، یاریی دووەمیشی لە 21 ئەم مانگە لە یاریگای هاڕد رۆک بەرامبەر بۆکا جونیۆرز دەبێت. دوا یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانیشی بەرامبەر بێنفیکایە لە یاریگای بانک ئۆف ئەمێریکا لە شاری چارلۆت.
ℹ️ Unser Kader für den #FIFACWC! 🏆#TakeItToTheWorld @FIFACWC pic.twitter.com/XSHvKTJ96o
— FC Bayern München (@FCBayern) June 10, 2025
گۆڵپارێزان: مانوێل نۆیەر، دانیێل پێرێتز، یۆناس یوربیگ، لیۆن کلاناچ
بەرگریکاران: دایۆت ئوپامێکانۆ، مین جای کیم، جۆناسان تا، ساشا بۆی، ئادام ئازنۆ، جۆسیپ ستانیشیچ، کاسیانۆ کیالا، رافایێل گێرێرۆ
ناوەڕاستکاران: جۆشوا کیمیچ، لیۆن گۆرێتزکا، جەمال موسیالا، تۆم بیسکۆف، جواو پاڵینیا، ئالێکساندەر پاڤڵۆڤیچ، لێنارت کارل، دەیڤد سانتۆس دایبەر، کۆنڕاد لایمەر.
هێرشبەران: سێرجی گنابری، هاری کەین، لیرۆی سانێ، کینگسلی کۆمان، مایکڵ ئۆلیس، تۆماس مولەر، ماوریس کراتێنماکەر، کوسی ئاسارێ