ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا دەرفەت بەسەرچوو؛ زوبیمێندی لە نێوان ریال مەدرید و ئارسیناڵ خۆی یەکلاییکردەوە

سکای سپۆرتس وردەکاری دوا ساتەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ریال سۆسیداد، یەکێکە لەو یاریزانانەی لە مێرکاتۆی هاوینەدا  زۆرترین داواکاری لەسەرە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە میدیاکانی ئیسپانیا باس لە ئەگەری گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ ریال مەدرید دەکەن، بەڵام یاریزانەکە بڕیاری خۆیداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا، زوبیمێندی پشکنینی پزیشکی لە لەندەن بۆ ئارسیناڵ بکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی رێککەوتنی نێوان ریال سۆسیداد و ئارسیناڵ.

ئارسیناڵ لەگەڵ سۆسیداد و زوبیمێندی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یانە لەندەنییەکە ئامادەیە 51 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی زوبیمێندی خەرجبکات.


دوێنێ دووشەممە، رۆژنامەی مارکا بڵاویکردبووەوە، ریال مەدرید پڕۆسەی گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ ئارسیناڵ پەکخستووە. رۆژنامە مەدریدییەکە نووسیبوو؛

 ئارسیناڵ و سۆسیداد هەموو شتێکیان بۆ گواستنەوەی زوبیمێندی تەواوکردووە، بەڵام بەر لەوەی گواستنەوەکە رابگەیێندرێت، ریال مەدرید پەیوەندی بە یاریزانەکە کردووە و هەموو شتێکی وەستاندووە.

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی زوبیمێندی لە نێوان ئارسیناڵ و ریال مەدرید بە كوێ گەیشتووە؟

زوبیمێندی لە ساڵی 2020 لە لاوانی سۆسێدادەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

هاوینی رابردوو یانەی لیڤەرپوول تەنها چەند هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی مارتن نزیک بوو، بەڵام ناوبراو بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.

وەرزی رابردوو زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دووی دیکەش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button