
یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ دوو ئەندامی پێشووی ستافی یورگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول واژۆکرد.
پێپ لەیندێرس بۆ ماوەی 9 ساڵ و نیو وەکو یاریدەدەر لە لیڤەرپوول کاریکردووە و یەکێکبوو لەو کەسایەتییانەی جێی متمانەی کڵۆپ بوو. لەیندێرس، تەمەن 42 ساڵ، هاوینی رابردوو لەگەڵ کڵۆپ لیڤەرپوولی جێهێشت و بووە راهێنەری رێدبوڵ سالزبورگی نەمسایی، بەڵام دوای حەفت مانگ، لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئێستاش دەبێتە یاریدەدەری گواردیۆلا.
لەلایەکی دیکەوە، جەیمس فرێنچ، راهێنەری تۆپی وەستاو، لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە مان سیتی دەکات. فرێنج لە ساڵی 2012ەوە لە لیڤەرپوولەوە.
We’re delighted to confirm two key appointments to @PepTeam‘s first team coaching set-up.
Pepijn Lijnders has been appointed as assistant coach while James French joins as set-piece coach.
— Manchester City (@ManCity) June 10, 2025
گواردیۆلا دوای تەواوبوونی وەرزە بێدەستکەوتەکەی، گۆڕانکاری گەورەی لە ستافی راهێنەراندا کرد و هەریەکە لە خوانما لییۆ، کارلۆس ڤیسێنس و ئینیگۆ دۆمینیگێزی بەڕێکرد.
لەیندێرس لە ساڵی 2014 بووە راهێنەری تیمی ژێر 16 ساڵانی لیڤەرپوول، ساڵی دواتر بووە ئەندامی دەستەی راهێنەرایەتی برێندان رۆجەرز. سەرەڕای دوورخستنەوەی رۆجەرز و دەستبەکاربوونی کڵۆپ، لەیندێرس هەر لە پۆستەکەیدا مایەوە، بەڵام لە ساڵی 2018 بۆ ماوەی ساڵێک بووە راهێنەری نیمیخێنی هۆڵەندی و دواتر گەڕایەوە.