مانچێستەر سیتی گۆڵپارێزێکی چێڵسی دەگوازێتەوە
ئەمڕۆ گرێبەستەکە یەکلاییدەبێتەوە....

یاریگا –
مانچێستەر سیتی نزیکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی مارکوس بێتینێلی، گۆڵپارێزی چێڵسی.
تۆڕی ئاتلێتک بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی دوای دەستبەرداربوونی لە تواناکانی سکۆت کارسن، هەوڵی بۆ گواستنەوەی بێتینێلی، گۆڵپارێزی پێشووی فولهام دەستپێکرد.
گرێبەستی گۆڵپارێزەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا بەهای گواستنەوەکە ئاشکرا نەکراوە. پێشبینیدەکرێت گۆڵپارێزەکە ناوی لە لیستی یاریزانانی بلوو موون بۆ مۆندیالی یانەکان تۆماربکرێت.
کارسن، تەمەن 39 ساڵ، 12 نازناوی لەگەڵ تیمەکەی پێپ گواردیۆلا لە شەش وەرزی رابردوو بەدەستهێنا. کارسن تەنیا بەشداری لە دوو یارییدا کردووە.
بێتینێلی لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و لەو ساتەوە تەنیا یەک یاریی لە قۆناخی سێیەمی جامی FA بەرامبەر چێستەرفیڵد لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022 کردووە.
گۆڵپارێزەکە دەبێتە بژاردەی سێیەمی گواردیۆلا لەدوای ئێدەرسن و ستێفان ئۆرتێگا.