دوایین پەرەسەندن؛ تاوەکو ئێستا تۆتنهام و برێنتفۆرد رێکنەکەوتوون
ئەمڕۆش گفتوگۆکان بەردەوام دەبن....

یاریگا –
تاوەکو ئێستا تۆتنهام راهێنەری داهاتووی یەکلایی نەکردووەتەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ تۆتنهام و برێنتفۆرد، گفتوگۆی زیاتر لەسەر تۆماس فڕانک، راهێنەرە یانە لەندەنییەکە بکەن.
دوێنێ دووشەممە، هەردوو یانەکە قسەیان لەبارەی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی برێنتفۆرد کرد، ئەمڕۆش گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
جەستن کۆچرەین، یاریدەدەری فڕانک، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی هەوڵی سەرگرتنی گرێبەستەکە دەکات و رۆڵ لە پڕۆسەکە دەگێڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، پێدەچێت تۆتنهام ئامادەبێت بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند قەرەبووی برێنتفۆرد بکات، چونکە هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی راهێنەرەکە لە برێنتفۆرد ماوە.
سپێرز تەنیا چاوی بڕیوەتە فڕانک و گفتوگۆی لەگەڵ هیچ راهێنەرێکی دیکەدا نەکردووە. سپێرز گەشبینە بە رێککەوتن لەگەڵ فڕانک، بەڵام سەرەتا دەیەوێت رەزامەندی یانەکە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ راهێنەرەکە وەربگرێت.
فڕانک دەیەوێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە تۆتنهام، بڕاین ئێمبوێمۆ لەگەڵ خۆی بگوازێتەوە سپێرز.
تۆماس لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 بووە راهێنەری برێنتفۆرد. فڕانک لە 317 یاریی سەرپەرشتی برێنتفۆردی کردووە، 136 یاریی بردووەتەوە، 110 یاریی دۆڕاوە و لە 71 یاریی یەکسانبووە.