راپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی یانەکان

هەموو شتێک بزانە؛ چۆن بەخۆڕایی سەیری یارییەکانی مۆندیالی یانەکان بکەین؟

راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر سەیرکردنی پەخشی راستەوخۆی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان

Yariga App

یاریگا –

هەوادارانی تۆپی پێ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی یانەکانن.

پرسیاری زۆر لەسەر شێوازی گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی یارییەکان دروستبووە، لەم راپۆرتە تێروتەسەلەدا، هەموو وردەکارییەک لەبارەی سەیرکردنی یارییەکان بزانە.

مۆندیالی یانەکان لە 14ی ئەم مانگە تاوەکو 13 یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو بەبەشداری 32 یانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەجێت.

پلاتفۆڕمی دازن (DAZN) خاوەنی مافی گواستنەوەی پەخشی هەر 63 یارییەکەی مۆندیالە و بەگوێرەی رێککەوتنی لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’، تەواوی یارییەکان بەخۆڕایی لەڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی تایبەت بەخۆی پەخش دەکات.

بژاردەیەکی خۆڕایی و یەکێکی بە پارە

هەرچەندە تۆڕی دازن یارییەکانی بەخۆڕایی دەگوازێتەوە، بەڵام دوو شێوازی سەیرکردنی ئامادەکردووە؛

  • بژاردەیەکی خۆڕایی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بە کوالێتییەکی بەرز، بەڵام رێکلام لە کاتی یارییەکاندا پەخش دەکرێن.
  • بژاردەی بە پارە پریمیەم (Premium) بە بەشداری مانگانە، کوالێتی گواستنەوەی زۆر بەرزە و دەتوانیت دەنگەکە بکەیتە DOLBY، بێ رێکلامە و چەند بژاردەی دیکەی لەگەڵدایە.

تێبینی: بە ئاسانی دەتوانیت جیاوازی لە نێوان پەخشی خۆڕایی و بەپارە بکەیت، چونکە لە کاتی گواستنەوەی یارییەکاندا دەنووسرێت؛ پریمیەم ئێکسپیریێنس (Premium Experience). 

چۆنیەتی سەیرکردن

  • لەڕێگەی پێگەی دازن خۆت تۆماربکە.
  • ئەپڵیکەیشنی دازن بۆ مۆبایلەکانی هۆشمەند.
  • هەژمارێکی نوێ دروستبکە یاخود لەڕێگەی هەژمارەکانی گووگڵ یان فەیسبووک ڵۆگ ئین ببە.

فریکوێنسەکانی کەناڵی دازن

عەرەب سات

  • فریکوێنسی: 11785
  • POL: ستوونی V
  • کۆدینگ رەیت: 27500
  • ECF: 3/4

نایڵسات

  • فریکوێنسی: 12054
  • POL: ستوونی V
  • کۆدینگ رەیت: 29900
  • ECF: 3/4

هۆت بێرد

  • فریکوێنسی: 11054
  • POL: ئاسۆیی H
  • کۆدینگ رەیت: 29900
  • ECF: 2/3

ئاسیا سات

  • فریکوێنسی: 12280
  • POL: ئاسۆیی H
  • کۆدینگ رەیت: 27500
  • ECF: 3/4

چەند کەناڵی دیکە یارییەکان دەگوازنەوە؟

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چەند کەناڵێکی دیکە جیا لە تۆڕی دازن، یارییەکانی مۆندیالی یانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەگوازنەوە.

پلاتفۆڕمی شاهد (Shahid) لەڕێگەی کەناڵەکانی SSC چەندین یاریی پاڵەوانیەتییەکە دەگوازێتەوە، بەڵام پلاتفۆڕمی شاهد بەخۆڕایی نییە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا لە چەناڵی یوتیوبی خۆیەوە، چەند یارییەک بەخۆڕایی دەگوازێتەوە، ئەمە جیا لە بڵاوکردنەوەی گۆڵ و دیارترین رووداوی یارییەکان، دوای تەواوبوونی یارییەکە.

کەناڵی MBC 5، یاریی کردنەوەی پاڵەوانیەتییەکە لە نێوان ئەهلی میسڕی و ئینتەر مەیامی ئەمریکی لە 15ی ئەم مانگە کاتژمێر 03:00 بەرەبەیان دەگوازێتەوە.

کەناڵی MBC میسڕ لە مانگی دەستکردی نایڵسات، 24 یاریی پاڵەوانیەتییەکە دەگوازێتەوە، هەروەها کەناڵی MBC ئەکشن، یارییەکانی هیلالی سعوودی و قۆناخەکانی کۆتایی دەگوازێتەوە.

فریکوێنسی کەناڵەکانی MBC

  • فریکوێنسی: 12284
  • POL: ستوونی H
  • کۆدینگ رەیت: 27500
  • ECF: 5/6

کەناڵی ON Sport یارییەکانی ئەهلی میسڕی و یاریی کۆتایی دەگوازێتەوە.

فریکوێنسی کەناڵەکانی ON Sport

  • فریکوێنسی: 11861
  • POL: ستوونی H
  • کۆدینگ رەیت: 27500
  • ECF: 5/6

کەناڵی مەغریبی وەرزشی، یارییەکانی ویداد و تەڕەجی لە مانگی دەستکردی عەرەب سات دەگوازێتەوە.

فریکوێنسی مەغریبی وەرزشی

  • فریکوێنسی: 12683
  • POL: ستوونی H
  • کۆدینگ رەیت: 27500
  • ECF: 3/4

بابەتی زیاتر

Back to top button