ئیتاڵیاگرنگترین

رانیێری بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیادا

بە بەیاننامەیەک هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ رانیێری، ئۆفەری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیای رەتکردەوە و نابێتە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

رانیێری لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو، وازی لە راهێنەرایەتیکردنی رۆما هێنا و ئێستا وەکو راوێژکاری باڵا لە یانەکەی پایتەخت بەردەوامە.

رانیێری لە بەیاننامەیەکی کورتدا روونیکردووەتەوە؛

سوپاسی سەرۆک گراڤینا بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە دەکەم، ئەمە شەڕەفێکی گەورەیە، بەڵام دەمەوێت لە رۆما بمێنمەوە و بەتەواوی پابەندی رۆڵە نوێیەکەی خۆمم.

گروپی فریدکینس تەواوی پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕیوم و پشتیوانی بڕیارەکەم دەکەم، بەڵام دووپاتیدەکەمەوە، خۆم خاوەنی بڕیاری خۆمم

دوای دۆڕانی یەکەم یاریی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرابەر هەڵبژاردەی ماسێدۆنیای باکوور، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، لوسیانۆ سپالێتی لە پۆستەکە دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button